Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:14

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینیکردن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیش پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕوو لە بەرزی دەکەن.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئمڕۆ پێنجشەممەی ڕاگەیاند و دەڵێت: ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە، بەڵام بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە سبەی هەینی کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی:

هەولێر: 28
 سلێمانی: 24
دهۆک: 26
 هەڵەبجە: 28
 گەرمیان: 32
 زاخۆ: 28
 چەمچەماڵ: 28
 پیرمام: 24

حاجی ئۆمەران: 18

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.