Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 02:52

نەخۆشخانەی میهرەبانی: داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکەمان بەهۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەی مۆڵەتەوە بووە

کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی میهرەبانی ڕایگەیاند، داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکەیان پەیوەندی بە نوێکردنەوەی مۆڵەتەوە هەبووە، نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن لە ڕای گشتی و وەزارەتی تەندروستی دەکات بۆ ئەو هەڵە تێگەیشتنەی دروست بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار، دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی میهرەبانی لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا ڕایگەیاند: " ئێمە وەکو دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە، هۆکاری داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری بەهۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانەکەمان بووە". نەخۆشخانەکە ئاماژە بەوەش دەکات،  بوونی هەندێ ڕێکاری نوێ لە هەندێک لە فەرمانگەکانی تری دەرەوەی وەزارەتی تەندروستی هۆکاری دواکەوتنی مۆڵەتەکە بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەڕەڕای بوونی چەند تێبینی و داواکارییەکی تیمەکانی پشکنین لەسەر نەخۆشخانەکەمان، وەزارەتی تەندروستی هاوکارمان بوونە لە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەکە و پێدانی ماوەی زیاتر و ئاگادارکردنەوە بۆ چاککردنەوەی کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکە".

نەخۆشخانەی میهرەبانی ئەوەشیان ڕوون کردووەتەوە کە لە ئێستادا ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت لە تەواو بووندایە و مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکەن. هیوادارن، وەزارەتی تەندروستی لەماوەیەکی نزیکدا مۆڵەتەکەیان بۆ نوێ بکەنەوە، تاوەکو بتوانن لە خزمەتکردنی خەڵک و نەخۆشان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.