Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 20:08

لە چۆمان گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار بوو

کوردستان TV
100%

لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بە سەختی بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 6:00، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە کوێستانی بەردەسپیانی سەر بە گوندی گوندەژۆر لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بریندارەکە ناوی (س. ع. خ) خەڵکی گوندی شەرەفۆنایە لە شارۆچکەی ئاکرێ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.