Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 01:02

هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان پێش گەشتکردنی بۆ حەج کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی بۆ چوونە حەج، هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی و چەند ڕۆژێک بەر لە گەشتەکەی کۆچی دوایی کرد. 

ڕۆژی سێشەممە 5ـی ئایار، كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ دوێنی دووشه‌ممه‌، هاووڵاتی (تاژدین احمد حسن) له‌دایكبووی ساڵی 1957 كه‌ ده‌كاته‌ باوكی (مامۆستا مزه‌فه‌ر سورچی) كۆچی دوای كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌و هاووڵاتیانه‌ی ناوی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ گه‌ڕابووه‌وه‌ و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوكردبوو به‌ڵام ته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی نه‌دا به‌ر له‌ گه‌شتكردنی حاجیان كۆچی دوایی كرد

كاروان ستونی  ڕایگەیاند، به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووریش به‌ كه‌سوكاری بدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد،‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ هه‌ر ڕێككارێكی كارگێڕی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ پارێزراو بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.