Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 22:43

ترەمپ هەڕەشەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر هەیە ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بکشێنێتەوە. ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ئەو سێ وڵاتە دژایەتی خۆیان بۆ هەڵگیرسانی جەنگ دژی ئێران نیشانداوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژمارەی سەربازەكانم كەم دەكەمەوە، چونکە ئیتاڵیا هیچ هاوکارییەکی پێشکەش نەکردین، بەهەمانشێوە ئیسپانیاش هەڵوێستی زۆر خراپ بوو.

ئەم بڕیارەی ترەمپ تەنیا ئەو دوو وڵاتە ناگرێتەوە، بەڵکو رۆژی چوارشەممەی رابردوو هەمان پێشنیازی بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا خستەڕوو. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ناکۆکی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە پرسی جەنگ لەگەڵ ئێران.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) نووسیبووی "ئەمریكا خەریکی پێداچوونەوەیە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا و لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت."

بەپێی دوایین ئامارەکان تا کۆتایی ساڵی 2025 ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لەو سێ وڵاتە بەمشێوەی خوارەوە بوون:-

ئەڵمانیا / 36.436 سەرباز

ئیتاڵیا / 12.662 سەرباز

ئیسپانیا / 3.814 سەرباز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.