وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ناو خاکی وڵاتەکەی. ئەم هەڵوێستە نوێیە لە کاتێکدایە کە مشتومڕەکان لەسەر پاشەکشەی ئەگەریی هێزەکانی واشنتن لە ئەوروپا و زیادکردنی ئەرکی بەرگریی لەسەر شانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گەرم بوونەتەوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بەرلین بۆ هەموو سیناریۆیەکی سیاسی و سەربازی ئامادە بێت، لەوانەش ئەگەری گۆڕانکاریی لە قەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەڵمانیا لە ئێستادا کار لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی خۆی دەکات تاوەکو لە ئەگەری هەر بڕیارێکی لەو شێوەیەی واشنتن، بتوانێت بەرپرسیارێتییەکی زیاتر لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ناتۆدا بگرێتە ئەستۆ.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، گەورەترین بوونی سەربازیی خۆی لە کیشوەری ئەوروپا و لە ناو خاکی ئەڵمانیا جێگیر کردووە، کە لە ئێستادا ژمارەیان بە زیاتر لە 35,000 سەرباز دەخەمڵێندرێت. بنکەی ئاسمانی "ڕامشتاین" لە ئەڵمانیا، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات دادەنرێت.
پرسی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا پێشتریش چەندین جار بووەتە جێی مشتومڕ، بەتایبەت لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە داوای دەکرد ئەڵمانیا خەرجییە سەربازییەکانی زیاد بکات، ئەگینا هێزەکانیان دەکشێننەوە. هەرچەندە ئیدارەی ئێستای واشنتن ئەو بابەتەی ڕاگرتبوو، بەڵام جارێکی تر لێدوانە سیاسییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەرلین دەیەوێت لە ڕووی سەربازییەوە سەربەخۆیی زیاتر بەدەست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.