Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 20:23

نەتەوە یەکگرتووەکان: نرخی نەوتی خاو لە ئەورووپا بە ڕێژەی 53% بەرز بووەتەوە

کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، جووڵەی کەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا لە مانگی شوباتەوە بە شێوەیەکی نیمچەتەواو وەستاوە و تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی پەیوەندییان بە گەرووەکەوە هەیە بە ڕێژەی 95.3 % کەمی کردووە

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD)ـەوە دەستیان بە بەدواداچوون بۆ جووڵەی کەشتیوانی، نرخی خۆراک و وزە و بازاڕە داراییەکانی پەیوەست بە کۆتوبەندە بەردەوامەکانی ناو گەرووی هورمز کردووە.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد، داتاکان دەریدەخەن لە 28ـی شوباتەوە، تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی پەیوەندییان بە گەرووی هورمزەوە هەیە بە ڕێژەی 95.3% کەمی کردووە.

هەروەها گوتی: "نرخی کاڵا خۆراکییەکان بە ڕێژەی 6% بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا لەو کاتەوە نرخی نەوتی خاو لە ئەورووپا بە ڕێژەی 53% بەرز بووەتەوە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.