سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان، وێرای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ و پشتیوانی خۆشی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتکردەوە.
هەروەها مەسرور بارزانی هیوای خواست عێراق بچێتە قۆناغێکی نوێی پڕ لە ئارامی، سەقامگیری و ئاشتی.
عەلی زەیدی ئەمشەو وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.