Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 20:44

سیناتۆرێکی باڵای ئەمریکا داوای هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران و کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان دەکات

کوردستان TV
100%

سیناتۆرێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئێران ڕابگیرێت و لەبری ئەوە پەنا بۆ کردەی سەربازی ببرێت بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

ڕۆجەر ویکەر سیناتۆری کۆماری و سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، کاتی دیپلۆماسی و دانوستان لەگەڵ ڕژێمی ئێران بەسەرچووە و ناتوانرێت متمانە بە هیچ بەڵێن و ڕێککەوتنێکی ئەو وڵاتە بکرێت.

 ناوبراو داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا کردووە کە فەرمان بە سەرکردە سەربازییەکان بدات بۆ تێکشکاندنی توانای سەربازیی ئێران و لەناوبردنی پاشماوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، وەک تاکە ڕێگە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.