سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی تاران.
بێسێنت لە پۆستێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: وەک سەرۆک ڕوونی کردەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکان بەردەوام دەکات. لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا کۆگاکانی دوورگەی خارگ پڕ دەبن و بیرە نەوتە لەرزۆکەکانی ئێران پەکدەخرێن.
وەزیری گەنجینە جەختی کردەوە کە گوشاری ئابووری (Economic Fury) بەردەوام دەبێت تا توانای تاران بۆ بەدەستهێنان و جووڵاندنی پارە کەم بکرێتەوە. هۆشداریشی دا کە هەر کەس یان کەشتییەک هاوکاریی بازرگانیی ئێران بکات، ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە. گوتیشی: ئێمە بەردەوامین لە بلۆککردنی ئەو پارانەی لەلایەن سەرکردایەتییە گەندەڵەکانەوە لە خەڵکی ئێران دزراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.