Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 10:22

ترەمپ ئامادەیی سوپای ئەمریکا و درێژکردنەوەی ئاگربەستی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکی نوێدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای جەنراڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، بڕیاریداوە هێرشەکان بۆ سەر ئێران ڕابگرێت تا ئەو کاتەی سەرکردایەتیی تاران دەگاتە پێشنیازێکی یەکگرتوو بۆ دانوستان.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، حکوومەتی ئێران لە ئێستادا لە ناوخۆیدا بە قورسی پارچە پارچە بووە، هەر بۆیە ئاگربەستەکەی درێژ کردووەتەوە تا ئەو کاتەی لایەنی ئێرانی پێشنیازی کۆتایی پێشکەش دەکات و گفتوگۆکان بە لایەکدا دەکەونەوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە فەرمانی داوە بە سوپای وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە گەمارۆی دەریایی و هێشتنەوەی هێزەکان لەوپەڕی ئامادەییدا بۆ هەر ئەگەرێک. ترەمپ وتیشی، سوپای ئەمریکا بە تەواوەتی ئامادە و بەتوانایە بۆ وەڵامدانەوە ئەگەر پێویست بکات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.