Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 04:14

دۆناڵد ترەمپ داوا لە ئێران دەکات 8 ئافرەت ئازاد بکات

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئێران دەتوانێت هەلی سەرکەوتنی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر بکات، ئەویش لە ڕێگەی ئازادکردنی 8 ئافرەتەوە کە بە گوتەی ئەو مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتیەتی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی: زۆر سوپازگوزار دەبم ئەگەر ئێران ئەم ئافرەتانە ئازاد بکرێن، ئەمە دەسپێکێکی باش دەبێت بۆ دانوستانەکانمان.

ئەم لێدوانەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ دووبارە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی چالاکوانی لایەنگری ئیسرائیلی لە ئەمریکا بە ناوی (ئیال یەعقووبی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) کە ئاماژەی بەوە کردبوو، 8 ئافرەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.