Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 17:07

عەباس عێراقچی: تێپەڕبوونی سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکان بە گەرووی هورمزدا بە تەواوی کراوە دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەرووی هورمز لەبەردەم کەشتیوانیی دەریاییدا بۆ ئەو ماوەیەی لە ئاگربەستەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەتەوە بە تەواوی دەکرێتەوە، ئەمەش دوای ڕەزامەندیی ئیسرائیلە لەسەر ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵا لە لوبنان.

ڕۆژی هەینی 17ـی نیسان، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە لە پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: "لە سایەی ئاگربەستەکەی لوبناندا، تێپەڕبوونی سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکان بە گەرووی هورمزدا بە تەواوی کراوە دەبێت بۆ ئەو ماوەیەی لە ئاگربەستەکە ماوەتەوە"، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم کارە لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوە هەماهەنگیکراوەوە دەبێت کە ڕێکخراوی بەندەرەکان و کەشتیوانیی ئێران ڕایگەیاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادایە و لە شەوی 7 لەسەر 8ـی نیسانەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات ئاگربەستەکەی لوبنان لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەستی پێ کردووە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.