وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە (16ی نیسانی 2026) مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند: هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە و ئەمڕۆ سێشەممە كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.