بەرپرسێکی باڵای پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی "وەڵامی ئەرێنی" داوەتەوە بۆ ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.
پێشتر، سەرچاوەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو: "هیچ ڕێکەوتێکی دیاریکراو دانەنراوە، بەڵام شاندەکان ڕۆژانی هەینی تا یەکشەممەیان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بە کراوەیی هێشتووەتەوە."
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، پێشنیازێک ئاراستەی واشنتن و تاران کراوە بۆ ئەوەی شاندەکانی هەردوولا بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام ئاباد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.