Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 01:29

کەشناسی هەرێم: تا وەکوو ڕۆژی شەممە باران نابارێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئاشکرا کرد رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە شەپۆلی باران بارین تا رۆژی شەممە دەوەستێت و باران لە سەنتەری شارەکان و ناوچە نزمەکان نابارێت.


کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ سێشەمممە: "کەشی ناوچەکەمان لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی شەممە هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران نیە .


سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کرد، "کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .

 

سەبارەت بە پلەی گەرمای سبەینێ کەشناسی دەڵێت چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

پیرمام: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.