Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 18:46

نه‌ته‌نیاهۆ پشتیوانی خۆی بۆ گه‌مارۆی سه‌ر گه‌رووی هورمز راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گەمارۆ دەریاییە ڕاگەیاند کە واشنتۆن ئه‌مرۆ به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌ ئاوییه‌كانی ئێرانی ڕایگەیاند.

نەته‌نیاهۆ لە سەرەتای کۆبوونەوەی هەفتانەی حکوومەتەکەیدا ئه‌مرۆ گوتی: لەو کاتەوەی ئێران ڕێساکانی شکاندووە، سەرۆک تره‌مپ بڕیاری داوە گەمارۆی دەریایی بەسەریدا بسەپێنێت. بێگومان ئێمە پشتگیری لەم هەڵوێستە پتەوه‌ دەکەین، بەردەوامیش لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگی دەکەین.

ئەمریکا نیازی خۆی بۆ سەپاندنی گەمارۆی ئاویی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش دوای شکستهێنانی خولێکی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسلام ئاباد.

نه‌ته‌نیاهۆ ڕوونیشیکردەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی کردبوو، دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکان لە ئیسلام ئاباد، کورتەیەکی لەبارەی وردەکارییەکانی پێداوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی ئەمریکی بەرگەی پێشێلکردنی ئاشکرای ئێرانی بۆ مەرجەکانی چوونە ناو دانوستانەکان نەدەگرت.

نه‌ته‌نیاهۆ زیاتر گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێستادا زۆر پێویست بوو بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی جیهان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌ زه‌قه‌كانی ئێران و گرتنه‌وه‌ی قوفلی ئابووری جیهان كه‌ گه‌رووی هورمزه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.