Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 18:06

بە فەرمی مار پۆلس ئەمیل نونا وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی کەنیسەی کلدانی (سینۆدۆس) ئەمڕۆ بە فەرمی هەڵبژاردنی مەتران "مار پۆلس ئەمیل نونا"ی وەک پاتریارکی نوێی کورسیی بابل بۆ کلدانەکان ڕاگەیاند، وەک جێگرەوەی پاتریارک مار لویس ڕوفائیل ساکۆ کە دەستی لەکار کێشابووەوە.

وێستگە گرنگەکانی ژیانی پاتریارکی نوێ:

مار ئەمیل نۆنا لە ساڵی 1967 لە شارۆچکەی ئەلقۆش لەدایکبووە و خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە خزمەتی ئایینیدا:

ساڵی 1991: پلەی قەشایەتی پێ بەخشرا بۆ ئەوەی دەست بکا بە کاروانی خزمەت لە کەنیسەکانی عێراق.

ساڵی 2007: بڕوانامەی دکتۆرای لە لاهوتی ئەدەبیی لە زانکۆی لاتیرانی پاپاوی (لاتيران البابوية) لە ڕۆما بەدەستهێناوە.

ساڵی 2010: لە سەخترین قۆناغدا وەک سەرۆکی قەشەکانی موسڵ دەست بە کاربووە، بە زیرەکی، ئازایەتی ودانایی نارسراوە لە بەڕێوبردنی کەنیسە لە کاتە دژوارەکاندا  .

ساڵی 2015: پاپا فرانسیس وەک سەرۆکی  قەشەی ئەبرشییە مار تۆما (أبرشية مار توما) لە ئوستراڵیا و نیوزلەندا دەستنیشانی کرد، کە تێیدا سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی ڕەوەندی کلدانی و چەسپاندنی ئامادەیی ڕۆحی و کولتوورییان.

پاتریارک مار ئەمیل نونا بەوە ناسراوە کە کەسایەتییەکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیرە و خاوەنی دیدگایەکی نوێگەریانەیە بۆ دیالۆگی نێوان ئایینەکان. هەروەها وەک سەرکردەیەکی مەیدانی دەبینرێت کە هەمیشە لە خەڵکەوە نزیک بووە و داکۆکیکارێکی سەرسەختی ماف و ناسنامەی پێکهاتەکان بووە.

ئەم گۆڕانکارییە لە سەرکردایەتی کەنیسەی کلدانی وەک ڕووداوێکی مێژوویی دەبینرێت بۆ نوێکردنەوەی دامەزراوەکانی کەنیسە و بەهێزکردنی ئامادەیی کریستیانەکان لە عێراق و وڵاتانی تاراوگە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.