Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 13:14

ماکرۆن بۆ پزیشکیان: ڕێککەوتنێک بکەن کە ئاسایشی ناوچەکە مسۆگەر بکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆک کۆماری ئێران کردووە، دەرفەتی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بقۆزێتەوە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک کە ئاسایشی ناوچەکە مسۆگەر بکات.

ڕۆژی شەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە گفتوگۆی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجام داوە و هانی داوە بۆ قۆستنەوەی ئەو دەرفەتەی کە بەهۆی گفتوگۆکانی ئیسلام ئابادەوە ڕەخساوە، بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بەرەو کەمکردنەوەیەکی هەمیشەییی گرژییەکان.

هەروەها سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە سەرۆکی ئێران کرد، ڕێککەوتنێکی پتەو واژۆ بکات کە زەمانەتێکی بەهێز بۆ ئاسایشی ناوچەکە دابین بکات، بە بەشداریی سەرجەم وڵاتە پەیوەندیدارەکان.

ئیمانوێل ماکرۆن جەختی کردەوە کە ئێران بە خێرایی دەستپێشخەری بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی و ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، فەڕەنساش ئامادەییی خۆی بۆ بەشداریکردن لەو هەنگاوەدا نیشان دەدات. سەرۆکی فەڕەنسا جەختیشی لە گرنگیی ڕێزگرتنی تەواوەتی لە ئاگربەست کردەوە، لە نێویاندا لە لوبنان. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.