پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر یەکەمین گەڕی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەستیپێکرد.
ئەم کۆبوونەوە مێژووییە کە لەژێر چاودێری و نێوەندگیری حکومەتی پاکستان بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەک سەرۆکی شاندەکان بەشدارن و لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتوون.
ئامانجی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە سیاسی و ئەمنییانەی کە ساڵانێکی زۆرە وەک کێشە لە نێوان واشنتۆن و تاراندا ماونەتەوە. جیهان بە بایەخێکی زۆرەوە چاوەڕێی دەرەنجامی ئەم دیدارە دەکات کە لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.