بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان کە ڕۆژی شەممە بڵاوکرانەوە، ئیسماعیل عومەر گێلە بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی (خولی شەشەم) بە سەرۆکی وڵاتی جیبۆتی هەڵبژێردرایەوە، ئەوەش دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان.
وەزارەتی ناوخۆی جیبۆتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە گێلە توانیویەتی 97.8%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. لە بەرامبەردا، تەنها ڕکابەری لەم هەڵبژاردنەدا (محەمەد فەرەح سەماتار) بووە، کە تەنها 2.2%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئیسماعیل عومەر گێلە کە تەمەنی 78 ساڵە، لە ساڵی 1999وە سەرۆکایەتی ئەم دەوڵەتەی قۆچی ئەفریقا دەکات. ناوبراو لە دوایین هەڵبژاردنیشدا کە لە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، توانیبووی زیاتر لە 97%ی دەنگەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی مسۆگەر بکات و بۆ ماوەی پتر لە دوو دەیەیە لە دەسەڵاتدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.