Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 23:58

سزای 19 ساڵ زیندانی بۆ دوو کورد لە بەریتانیا دەرکرا

کوردستان TV
100%

دادگای (کاردیف) لە بەریتانیا، سزای 19 ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتی بە ڕەچەڵەک کورد دەرکرد، بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی تۆڕێکی پێشکەوتووی قاچاخچێتی مرۆڤ کە کۆچبەرانیان لە سەرانسەری ئەوروپا گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی (BBC)، ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی (دڵشاد شامۆ - 41 ساڵ) و (عەلی خدر - 40 ساڵ)، شوێنێکی "شوشتنی ئۆتۆمبێل"یان لە باشووری وێڵز وەک پەردەیەک بۆ کارە نایاساییەکانیان بەکارهێناوە. تاقمەکە لە ماوەی 2 ساڵدا، هەفتانە نزیکەی 100 کۆچبەریان بە شێوەیەکی نایاسایی گواستووەتەوە.

لێکۆڵەرانی ئاژانسی نیشتمانیی تاوان لە بەریتانیا (NCA)، شێوازی کارکردنی ئەم گرووپەیان بە "تریپ ئەدڤایزەری قاچاخچییەکان" وەسف کردووە؛ چونکە داوایان لە کۆچبەران کردووە لە ناو بارهەڵگر و بەلەمەکاندا ڤیدیۆی پێداچوونەوە و "دەستخۆشی" تۆمار بکەن، تاوەکو لە ڕێگەی ئەو ڤیدیۆیانەوە متمانەی کۆچبەرانی دیکە بەدەستبهێنن و گەشتەکانیانی پێ ڕیکلام بکەن.

ئاژانسی (NCA) ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم تۆڕە یەکێک بووە لە تۆڕە هەرە ڕێکخراو و ئاڵۆزەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ، کە توانیویانە لە ڕێگەی ئەو کارە نایاساییانەوە بڕێکی زۆر پارە کۆبکەنەوە، بەڵام دواجار لەلایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانەوە ئاشکرا کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.