مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سۆران سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید (وەیسی ئاخر سەعید شێروانی) کرد.
شەهید وەیسی شێروانی، یەکێک بوو لەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران، شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمایانەوە.
سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی باوک و کەسوکاری شەهید کرد و جارێکی دیکە ڕێز و وەفای خۆی بۆ قوربانیی و گیانفیدایی پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی خاکی کوردستان دووپاتکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.