دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خانووی هاونیشتمانییەکی لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو هاوسەر شەهید بوون.
بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 00:15ی شەوی سێشەممە (7ی نیسانی 2026)، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی "زەرگەزەوی" سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتووە.
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بەداخەوە دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم کردەوەیە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.