ئهمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕێگریکەری "تیر2" لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "لیژنەی وەزاری پلانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلی پەسەندکردووه بۆ خێراکردنی بەرچاوی زیادە لە بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕێگریکەری "تیر2" .
ه پێی پلانهكه: ڕێگە بە زیادبوونی بەرچاوی ڕێژەی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی مووشەکی ڕێگریکەری "تیر2" دەدات لە چوارچێوەی شەڕ لەگەڵ ئێراندا.
ئیسرائیل خاوەنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی فرە چینە بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکەکان لە بەرزاییە جیاوازەکاندا.
بەرزترین چین لە سیستەمی مووشەکی دژە بالیستیکی تیر2 پێکهاتووە، کە ئامێری ڕێگری تیری 2 لە ناو بەرگەهەوا و لە بۆشایی ئاسمان کاردەکات.
ڕێگری تیری 3 لە سەرووی بەرگەهەوا کاردەکات.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز جەختی لەوە کردەوە: ئیسرائیل مووشەکی ڕێگریکەری پێویستی هەیە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی و ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئازادی جوڵە و خۆڕاگری ئۆپەراسیۆنەكانه.
تێچووی بەرهەمهێنانی مووشەکی تیر 2 بە نزیکەی 2.5 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە کاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنانی مووشەکی تیر 3 نزیکەی 2 ملیۆن دۆلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.