تیمەکانی مەلەوانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی خەبات، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێکیان لەناو ئاوی زێی گەورە دۆزییەوە و دوای دەرهێنانیشی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی ئافرەتێکیان لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات دۆزییەوە و دەرهێنرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "کاتژمێر 12:20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تیمی مەلەوانیی ژێرئاو لە قەزای خەبات ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لەناو ئاوی زێی گەورە."
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە تەرمی ئافرەتەکە لە ئاوەکە دەربهێننەوە. لە ئێستاشدا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و زانینی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.