Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 23:09

توركیا خستنەخوارەوەی مووشەكێكی بالیستی ئێرانی رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، هێزی بەرگریی ئاسمانی ناتۆ لە دەریای ناوەڕاست توانیویانە مووشەكێكی بالیستی بخەنەخوارەوە كە لە ئێرانەوە هەڵدرابوو.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە: ئەمڕۆ دووشەممە مووشەكێكی بالیستی كە لە ئێرانەوە هەڵدرابوو هاتووەتە ناو ئاسمانی توركیا، بەڵام لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست خراوەتە خوارەوە.

ئەمە چوارەمجارە مووشەك ئاراستەی ئاسمانی توركیا و بەتایبەت ئاراستەی بنكەی ئاسمانی ئەنجەرلیك لە نزیك شاری ئەدەنە لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیا دەكرێت.

وەزارەتی بەرگریی توركیا پێشتر رایگەیاندبوو كە بنكەی ئاسمانی ئەنجەرلیك بنكەیەكی تەواو توركییە و لەلایەن فەرماندەیەكی توركیاوە بەڕێوەدەبرێت، ئاماژەی بەوەشداوە كە بوونی سەربازانی ئەمریكی لە بنكە ئاسمانییەكە مانای ئەوە نییە كە بنكەكە ئەمریكییە، بەڵكو لە بنكەكەدا سەربازانی ئیسپانی و پۆڵەندی و قەتەڕی و چەند وڵاتێكی دیكەشی تیدایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.