Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 22:23

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سپی ناوەڕاست.

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممەی خستەڕوو و رایگەیاند: ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە دوای نیوەڕۆوە نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات. کاریگەریی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لە پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، سۆران، بەشێک لە ڕاپەڕین و باکووری هەولێر زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت.

سەبارەت بە سبەی دووشەممە، بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد: کاریگەریی شەپۆڵی بارانبارین زیاد دەکات، بەتایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا لە دهۆک، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین بارانی مامناوەند و هەورەبرووسکە دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تەرزەبارین لە ناوچە شاخاوییە جیاجیاکان.

لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کەرکووک و ناوچە دەشتاییەکان، دابارین بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکە دەبێت. لە ناوچە سنوورییەکانیش لە کاتەکانی بەیانیی زوودا بەفر دەبارێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناوچەکانی (بارزان، مێرگەسوور، دێرەلووک، ئامێدی، سۆران، خەلیفان و چۆمان) بڕی بارانی پێشبینیکراو لە سەرووی 20 ملم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 14

پیرمام: 10

سۆران: 11

حاجی ئۆمەران: 5

سلێمانی: 12

چەمچەماڵ: 13

دهۆک: 11

زاخۆ: 12

هەڵەبجە: 14

گەرمیان: 17

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.