Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 10:12

کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی دابارین و گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا کراوە.

کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند: "ئاسمانی هەرێم بەدرێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ. پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە".

سەبارەت بە سبەی یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: "ئاسمان بە هەوری تەواوی دەمێنێتەوە و لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆوە، شەپۆلەکە پەرە دەسەنێت و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. هەروەها بەرەبەیانی زوو، ئەگەری دروستبوونی تەمێکی کورتخایەن لە هەندێک ناوچەی باکووری هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئارادایە.

سەبارەت بە پلەی گەرما کەشناسی هەرێم دەڵێت سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 15

پیرمام: 11

 سۆران: 12

حاجی ئۆمەران: 4

سلێمانی: 13

چەمچەماڵ: 14

دهۆک: 14

زاخۆ: 14

هەڵەبجە: 15

گەرمیان: 18

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.