Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 17:50

سێنتکۆم: کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە دەریای عەرەب

کوردستان TV
100%

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، کەشتی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" گەیشتە دەریای عەرەب و بەشداریی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دەکات.

فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی "USS Abraham Lincoln" لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "Epic Fury" (تووڕەیی بێوێنە) لە دەریای عەرەب جێگیر کرا و ئەرکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد.

ئەم فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحە کە لە جۆری "Nimitz"ـە، لە کاتی تێپەڕبوونی بە ناو ئاوەکانی دەریای عەرەبدا وێنەی گیراوە، کە وەک پاڵپشتییەک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ڕەوانە کراوە.

ئەم کەشتییە جەنگییە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەهەڵگرەکانی جیهان و درێژییەکەی نزیکەی هێندەی بەرزیی باڵەخانەی "ئیمپایەر ستەیت" لە شاری نیویۆرک دەبێت.

جێگیرکردنی ئەم هێزە دەریاییە نیشانەی ئامادەکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازی و پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی و بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.