ئهمڕۆ هەینی، بەریتانیا لە ڕێگەی ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە، داوای چارەسەری خێرای شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئابووری جیهانی بە بارمتە گرتووە لە ڕێگەی پەکخستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
کوپەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی گروپی حەوت لە فەرەنسا گوتی: ئێمە زۆر بە ڕوونی دەمانەوێت چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم ململانێیە ببینین کە سەقامگیری ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناتوانرێت ڕێگە بە ئێران بدرێت ئابووری جیهانی بە بارمتە بگرێت لە ڕێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە کە ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگە بۆ ڕێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی و ئازادی کەشتیوانی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.