Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 15:13

مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد

کوردستان TV
100%

 

مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ، لە بروسکەیەکی هاوخەمیدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر دەربڕی. مەترانییەتەکە وێڕای بەرزنرخاندنی قوربانییەکانی هێزە ئەمنییەکان لە پێناو پاراستنی نیشتمان، بەبۆنەی جەژنەکانی قیامەت و تێپەڕبوون (الفصح) هیوای سەقامگیری و ئاشتی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان دەخوازێت.

 

دەقی بروسکەکە:

بۆ/ جەنابی كاك مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانى بەڕێز

 

م/ بروسکەی سەرەخۆشی

 

مەترانیەتی زاخۆ بۆ کلدان، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر، و سەرجەم ئەندامان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە پای ئەو قوربانیانەی پێشکەشی دەکەن لە پێناو پاراستنی خاکەکەمان و هاووڵاتیانمان.

 

لە خودای گەورە داواکارین، قوربانییەکان بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات، و ناوچەکەمان و وڵاتمان لە هەموو زیان و بەڵایەک بپارێزێت.

 

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنەکانی قیامەت و تێپەڕبوون (الفصح)ى پیرۆز، داواکارین ئاسایش و ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتمان و هەموو جیهاندا.

 

هەمیشە لەژێر پارێزگاری خودای مەزن دابن،

 

مەتران فێلیکس سەعید شابی

مەترانی ئەبڕەشیەیی زاخۆ بۆ کلدان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.