Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 10:28

كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل: ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران مه‌حاڵ نییه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لەلایەن ترەمپەوە، بۆ ئه‌وه‌ش ئیسرائیل ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.  

کەناڵەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای سه‌ربازی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: "دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ورد و تێروتەسەل لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمە، بەڵام ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی هێشتا لە ئارادایە و مه‌حاڵ نییه‌ و دەبێت خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.

جێی باسه‌ تا ئێستا ئێران و ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی كۆتایی یه‌كتریان نه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پیشاندانی ره‌زامه‌ندنی بۆ مه‌رج و داواكارییه‌كانی یه‌كتر بۆ وه‌ستانی جه‌نگ.  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.