وەزارەتی ناوخۆی كوێت دەستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستی راگەیاند كە ژمارەیان 20 كەس بووە و پلانیان داڕشتبوو بۆ كوشتنی سەركردەكان و نانەوەی ئاژاوە لە ناوخۆی وڵاتدا.
وەزارەتی ناوخۆی كوێت رایگەیاند: تۆڕەكە لە 20 كەس پێكهاتوون، 6 لەوانە دەستگیركراون كە 5 كەسیان هاووڵاتی كوێتین و كەسەكەی دیكە رەگەزنامەی كوێتی لێ سەندراوەتەوە.
هەروەها رایگەیاند: 14 كەسەكەی دیكە لە دەرەوەی كوێتن و دەستگیر نەكراون كە خەڵكی ئێرانی و لوبنانییان تێدایە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی كوێت، تۆڕەكە سەر بە رێكخراوی حزبوڵان و پلانیان هەبووە سەركردەكانی كوێت تیرۆر بكەن، هەروەها ئامانجی دیكەیان دروستكردنی تۆڕێكی چەكدارییە بۆ نانەوەی ئاژاوە لە ناوخۆی وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.