سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەت (ئێکس) پۆستێکی کردووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ وڵاتێک بهێنێت، دەڵێت "ئەگەر هاوکاریی ئەمریکا بکەن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ژێرخانتان وێران دەکەین".
محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: دوژمن بەنیازە بە هاوكاری وڵاتێكی ناوچەكە دوورگەیەكی ئێرانی داگیر بكات.
قالیباف هەروەها دەڵێت: تەواوی جوولەکانی دوژمن لەژێر چاودێری وردی هێزە چەکدارەکاندایە و هۆشداری دەدەن کە ئەگەر بچووکترین هەنگاو بەرەو دوورگەکانیان بنرێت، تەواوی ژێرخانە هەستیار و ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتە ناوچەییە کە پشتیوانی پڕۆژەکەیە، بەبێ هیچ سنوورێک دەکرێنە ئامانجی هێرشە بێوچانەکانی ئێران.
ئەم هەڕەشە توندەی تاران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی نائارامدا تێپەڕ دەبێت و ململانێکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئێران جەخت دەکاتەوە کە لە پاراستنی سەروەریی خاکەکەیدا پەنا بۆ هەموو جۆرە هێزێک دەبات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.