Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 14:18

ئیمارات سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە تیرۆریستییانە دەكات کە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە لەلایەن ئێرانەوە دوو بنکەی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان کردنە ئامانج، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەم هێرشانە پەڵەیەکی مەترسیدارن و بۆ ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەروەها دووبارە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق نیشانداوە، جەختی كردۆتەوە كە پشتگیرییان دەکات لە هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوەكەدا پرسە و هاوخەمی خۆی پیشانداوە بۆ خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکان، هەروەها بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری عێراق، لەسەر ئەم هێرشە خوێناوییانە، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواستووە.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە لە دوو هێرشی جیاوازدا لەلایەن ئێرانەوە بە 6 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی سپیلك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە ئەنجامی هێرشەكاندا بەپێی راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، 6 پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.