Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:15

دوو وڵاتی گەورە هاوخەمی بۆ پێشمەرگە دەردەبڕن

کوردستان TV
100%

لە دوو نامەی جیاوازدا، هەردوو حکوومەتی ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: لە نامەکانیاندا هەردوو وڵات وێڕای دەربڕینی خەمبارییان، ڕێزیان لە قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە گرتووە و خۆیان بە هاوبەشی خەمی گەلی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەزانن.

هەروەها لە نامەکاندا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان کراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە مێژوویی و هاوکارییانەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دێت لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەدا.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە لە دوو هێرشی جیاوازدا لەلایەن ئێرانەوە بە 6 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی سپیلك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

دوای هێرشەكان، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 6 پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.