ڕووسیا بەشێکی دیکە لە کارمەندانی لە وێستگەی ئەتۆمی ئێران کشاندەوە، بریارە بەشێکی دیکەش هەر لەم مانگەدا بکشێنيتەوە.
کۆمپانیای "رۆس ئەتۆم"ی ڕووسی بڕیاری دا بەشێکی دیکە لە کارمەند و پسپۆڕانی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران بکشێنێتەوە، ئەم بڕیارەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشکردنە سەر بەشێک لە دامەزراوەکانی ناو کۆمەڵگەی وێستگەکە دێت.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە، کشانەوەی کارمەندەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی گیانی تیمە تەکنیکییەکانە، دوای ئەوەی چەند ڕاپۆرتێک باس لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەکە دەکەن. "رۆس ئەتۆم" جەختی کردووەتەوە کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخە ئەمنییەکە دەکەن.
ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ لە کاتێکدایە، گرژییەکان لە ناوچەکە بەردەوامییان هەیە و کاریگەرییان لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەکانی وزە دروست کردووە، تا ئێستاش لایەنی ئێرانی بە فەرمی وردەکاری زیاتری لەبارەی قەبارەی زیانەکان و چۆنیەتی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.