فەرماندەیی دەڤەری 1 ڕایگەیاند، پاشنیوەشەوی ڕابردوو بارەگاکانی فیرقەی 7 لە سنووری پارێزگای هەولێر بە دوو هێرشی مووشەکیی جیاواز کرانە ئامانج.
رۆژی سێشەممە 24ـی ئادار، فەرماندەیی دەڤەری 1 لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاری هێرشەکانی سەر بارەگاکانی فیرقەی 7ـی بڵاو کردەوە، هێرشی یەکەم کاتژمێر 1:50ـی پاشنیوەشەو بووە و تێیدا پێنج مووشەک ئاراستەی بارەگای فیرقەکە کراون و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێرێک دوای هێرشی یەکەم و لە کاتژمێر 2:50ـی پاشنیوەشەو، جارێکی دیکە بە مووشەکێک هێرش کرایە سەر سنووری گوندی کەڵەکین لە نزیک بارەگای فیرقەکە.
فەرماندەیی دەڤەری 1 دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.