Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 20:27

لە بەنگلادیش 12 كەس گیانیان لەدەست دا و 20ی دیكە بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی رووداوی پێكدادانی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە بەنگلادیش، 12 كەس گیانیان لەدەست دا و 20 كەسی دیكە برینداربوون.

رووداوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە لە داكای پایتەختی بەنگلادیش روویداوە، بارهەڵگر ویستوویەتی لەسەر هێڵی ئاسنین بپەڕێتەوە، لەو كاتەش شەمەندەفەرێك بەخێرایی هاتووە و خۆی پێدا كێشاوە.

شەمەندەفەرەكە دوای ئەوەی خۆی بە بارهەڵگرەكەدا كێشاوە، بەهۆی خێراییەكەیەوە سەدان مەتر بارهەڵگرەكەی لەگەڵ خۆیدا بردووە ئینجا وەستاوە.

لە ئەنجامی رووداوەكە، 12 كەس گیانیان لەدەستداوە كە پێكهاتوون لە سەرنشینانی بارهەڵگرەكە و بەشێك لەو كەسانەی لە دەوروبەری هێڵی ئاسنینەكە بوون، هەروەها 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكانی هاتوچۆی شەمەندەفەر لە بەنگلادیش بەردەوام روو دەدەن بەهۆی پابەندنەبوون بە هۆیەكانی سەلامەتی و نەبوونی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێویست لە نزیك هێڵەكانی شەمەندەفەر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.