دوای سووتاندنی ئاڵای کوردستان و ئەنجامدانی هێرشی فراوان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی عەفرین قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکەدا ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا لە عەفرین و سەر ڕێگاکانی نێوان حەلەب و گوندەوارەکانی هێرشی توند کراوەتە سەر هاووڵاتییانی کورد و ئاڵای کوردستان سووتێنراوە. لە بەرامبەر ئەم گرژییانەدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی عەفرین بڕیاریدا لە کاژمێر 08:00ـی شەو تاوەکو 02:00ـی پاش نیوەڕۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکەدا جێبەجێ بکرێت.
ئاسایشی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە بۆ "پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان" نراوە. هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کردووە ڕێز لە ڕەمزە نیشتمانییەکان بگرن و بەهای برایەتی بپارێزن.
هەروەها هۆشداری دراوە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی توندی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی بۆنەکان بۆ جەژنی خۆشەویستی و تەبایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.