لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لەسەر شەقامی پشتوێنەیی شاری کەرکووک، هاووڵاتییەکی خەڵکی خورماتوو گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی دیکەش بریندار بوو، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی چڕ کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی بکوژەکان و هۆکاری ڕووداوەکە.
ئەمڕۆ شەممە، هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی رایگەیاند؛ لەسەر شەقامی پشتوێنەیی (حەولی) شاری کەرکووک، بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی دیکەش بریندار بوو، پۆلیسی شارەکەش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک، ئەو کەسەی لەسەر شەقامی پشتوێنەیی کوژراوە ناوی (عەبدوڵا بەکر لەک)ـە و خەڵکی کۆمەڵگەی عەسرییەی سەر بە قەزای خورماتووە.
ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو تەقەی لە قوربانییەکە و هاوەڵەکەی کردووە، لە ئەنجامدا سەرنشینەکە کە لەگەڵیدا بووە بریندار بووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.