ئێوارەی ئەمڕۆ ههینی، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لەسەر قەڵای مێژوویی هەولێر بەڕێوەچوو.
دوای کردنەوەی ئاگری نەورۆز، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "گەلی کورد هەرگیز خۆی ناچهمێنێتهوه و هەمیشە بە شکۆوە ڕووبەڕووی ئاڵۆزیەکلبووەتەوە."
گوتیشی: "ئومێدەوارین لە ژێر چەتری سەرۆک بارزانیدا، هەمووان پێکەوە دژی ستەم و زۆرداری بوەستینەوە، چونکە بە خۆراگریی گەلەکەمان، کوردستان پڕشنگدارتر و بەهێزتر دەبێت."
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێویستە هەمووان پێزانینیان بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی خەڵکی کوردستان هەبێت، بەتایبەتی لەم بارودۆخەدا کە ناوچەکە بە ناو شەڕ و ئاڵۆزیدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئیرادەی گەلەکەمان هەمیشە بەهێزتر بووە.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، مەسروور بارزانی پیرۆزبایی گەرمی جەژنی نەورۆزی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کوردستانییان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.