رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و جەخت لە سەقامگیری وڵاتەکەی دەکاتەوە.
موجتەبا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی وڵاتەکەی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد.
لە پەیامەکەدا، ڕێبەری نوێی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کوژرانی وەزیری ئیتڵاعات، جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی کردووەتەوە.
ئەم پەیامەی ڕێبەری نوێی ئێران لە کاتێکدایە، کە هەواڵی کوژرانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتە کاردانەوەی فراوانی لە میدیا ناوخۆیی و
جیهانییەکاندا لێکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.