دادگای فەرەنسا سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر چەکدارێکی داعشدا سەپاند کە تێوەگلابوو لە تاوان دژی کوردانی ئێزدی
ئەمڕۆ هەینی، دادگایەکی فەرەنسا سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ چەکدارێکی پێشووی داعش دەرکرد، بەهۆی تێوەگلانی لەو تاوانە دڕندانەی دژی کەمینەی کوردانی ئێزدی لە عێراق ئەنجام دراون.
ئەم بڕیارە بە یەکەمین کەیسی لەو شێوەیە لە وڵاتی فەرەنسا دادەنرێت، کە تێیدا چەکدارێکی بیانی بە تۆمەتی بەشداری لە جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە ئێزدییەکان دادگایی بکرێت و توندترین سزای بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەو چەکدارە فەرەنسییە لە ڕیزەکانی داعشدا لە عێراق و سووریابووە و بەشێک بووە لەو زنجیرە تاوانانەی کە لە ساڵی 2014 و ساڵانی دواتردا، دژی هاووڵاتیانی ئێزدی لە شنگال و ناوچەکانی دیکە ئەنجام دران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.