ئەمشەو بەهۆی دووکەڵی سۆپای دار لە شاری هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو كه سهرجهمیان ئهندامی یهك خێزانن.
د.کاروان نانەکەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بە کوردستان تیڤی راگەیاند: لە ئەنجامی دووکەڵی سۆپای لەشاری هەولێر خێزانێکی چوارکەسی توشی تەنگەنەفەسی دەبن بەداخەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوه و یەکێکیش باری یەندروستی ناجێگیرە كه دایكیانه و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییە.
راشیگهیاند: لە ئێستادا ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە تەرمەکانیان گوستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی ههولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.