Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 21:17

  ئێران ئاماری بۆردومانكردنی مۆزەخانە و شوێنەوارە مێژووییەكانی ئاشكرا ده‌كات  

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شوێنەوار و رۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشە دەستییە دێرینه‌كانی ئێران ڕایگەیاند، 56 مۆزەخانە، شوێنەواری فەرهەنگی و شوێنە مێژووییەكان لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل كراونەتە ئامانج.

 ڕۆژی شەممە 14ـی ئاداری 2026، وەزارەتی شوێنه‌وار و رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری ئێران ڕایگەیاندووە: لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا 56 مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و شوێنەوارە كولتوورییەكان كراونەتە ئامانج.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ ناسنامه‌ی مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی ڕابردووی ئێران بووه‌ كه‌ له‌و مۆزه‌خانانه‌ پارێزگاریان لێ كراوه‌.

لە بەیاننامەكەدا هاتووه‌ : هێرشەكان زیانیان بە ژمارەیەک شوێنەوار گەیاندووە كە نوێنەرایەتی بەشێكی گرنگی شوێنەواری كولتووری و شارستانیی وڵات دەكەن.

 ئاماژەی بەوەش كردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیانكردووە بە هەڵسەنگاندنی ڕادەی زیانەكانی بۆردومانی ئه‌و شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ كولتوورییانه‌.

هه‌ر له بەیاننامەكەدا هاتووە: شاری تاران زۆرترین زیانی بۆردومانی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی به‌ركه‌وتووه‌ كە 19 شوێن بووه‌، هاوكات 12 شوێنی دیاریش لە سنووری كوردستان زیانیان بەركەوتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.