سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توند لە بەشێکی دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەگرێت و بەوە تۆمەتباریان دەکات کە سەرکەوتنەکانی ئەمریکا دژی ئێران بڵاو ناکەنەوە.
ڕۆژی شەممە 14ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕاستیی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ناگوازنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تاران تێکشکاوە و دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێک.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ)ـدا نووسیویەتی: "میدیا هەواڵییە ساختەکان ڕقیان لەوەیە ڕاپۆرت لەسەر قەبارەی سەرکەوتنی سوپای ئەمریکا لە دژی ئێران بڵاو بکەنەوە".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "ئێران بە تەواوی تێکشکاوە و دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات، بەڵام ئەوە ئەو ڕێککەوتنە نییە کە من بتوانم قبووڵی بکەم".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.