ئەمڕۆ هەینی، ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، له ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵ دەده‌ن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیی لە نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا.
گرۆسی راشیگه‌یاندووه: هیوادارن له نزیكترین كاتدا دانوستانەکان له ئاستی باڵادا دەست پێبکەنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا دانوستانه‌كان له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته بن به‌ست ، به‌ڵام درێخی ناكه‌ن له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ پرسی ئه‌تۆمیی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.