وەزارەتی دادی عێراق رەتی كردەوە لە گرتووخانەی ئەبووغرێب لە رۆژئاوای شاری بەغدا هەوڵی شكاندنی گرتووخانە و هەڵهاتنی گرتییەكان درابێت.
ئەحمەد لعێبی گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لە هەندێك لە میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی هەوڵی شكاندن و هەڵهاتن لە گرتووخانەی ئەبووغرێب بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەشدراوە كە پاسەوانەكانی گرتووخانەكە خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
راشیگەیاند: لێرەدا رایدەگەیەنم كە ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و ئێستا سەرجەم بەشەكانی گرتووخانەی ئەبووغرێب كاری ئاسایی خۆیان لە ماوەی 24 كاژمێردا دەكەن.
ئەحمەد لعێبی گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق جەختیشی كردەوە كە بارودۆخی گرتووخانەی ئەبووغرێب گرتووخانەكانی دیكەی شاری بەغدا ئاساییە و هیچ مەترسییەك لەسەر گرتووخانەكان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.